سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:15

فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَنْ يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُمْ بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

جا کاتێك (سه‌ره‌‌نجام باوکیان ڕازی کردو) یوسفیان بردو هه‌موو هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که بیخه‌ینه ناو تاریکای بیره‌که‌وه‌، له‌و کاته‌دا نیگامان بۆ نارد که‌: هه‌واڵی ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌ئاینده‌دا به براکانت ده‌ده‌یت، کاتێك ئه‌وان ئاگایان له خۆیان نابێت و له بیریان چۆته‌وه و هه‌ستی پێناکه‌ن.

تەفسیر

یەعقوب یوسفی لەگەڵ ناردن، جاكاتێك لەگەڵ خۆیان بردیان و دوور بوونەوە، ئیتر یەكلایی بوونەوە كە فڕێی بدەنە بنی بیرێكەوە، خوای گەورە دەفەرموێت: لەم كاتەدا نیگامان كرد بۆ یوسف: ڕۆژێك دێت كە تۆ ئەم هەواڵ و چیرۆكە بە براكانت بڵێیتەوە، لەو كاتەدا ئەوان هەست ناكەن تۆ برای ئەوانیت و ڕزگارت بووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە