سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:14
قَالُوا لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَخَاسِرُونَ
کوڕه‌کان وتیان: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگه‌که بیخوات، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی ئه‌وکاته ئێمه خه‌ساره‌تمه‌ندین (زه‌ره‌رمان له خۆمانداوه و شه‌رمه‌زاری لای تۆ ده‌بین).
تەفسیر
كوڕەكان بە یەعقوبیان وت: چۆن گورك ئەیخوات، لەكاتێكدا ئێمە كۆمەڵە كەسێكی بەهێز و بەتوانایين، ئەگەر ئەمە ڕوو بدات و نەتوانین و نەهێڵێن گورك بیخوات، ئەوا بێگومان ئێمە خەسارۆمەند و زیانبار و بێ دەسەڵاتین، واتە: هەرگیز شتی وا ڕوونادات و ناهێڵێن شتی واببێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە