سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:9
وَلَئِنْ أَذَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَاهَا مِنْهُ إِنَّهُ لَيَئُوسٌ كَفُورٌ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.
تەفسیر
ئەگەر ھاتوو بە فەزڵ و میھرەبانی خۆمان ناز و نیعمەتێکمان وەک ناز و نیعمەتی لەش ساغی و دەوڵەمەندی بەخشی بە مرۆڤ، پاشان ئەو ناز و نیعمەتەمان لێ سەندەوە ئەوا بە دڵنیایی نائومید دەبێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە، وە زۆر ناشکور و کوفری نیعمەتەکانی دەکات، ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی لە بیر دەچێتەوە کە پێی درابوو.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە