سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:10
وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ نَعْمَاءَ بَعْدَ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي ۚ إِنَّهُ لَفَرِحٌ فَخُورٌ
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).
تەفسیر
وە خۆ ئەگەر دوای ئەو تەنگانە و ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژارییە لەش ساغی و ڕزق و ڕۆزیمان پێ بەخشی ئەوا بە لووتبەرزییەکەوە دەڵێت: تازە ئیتر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانم لەسەر ھەڵگیرا و کاتی بەسەرچوو، وە جارێکی تریش تووشم نابێتەوە و سوپاس و شوکری خوای لەسەر ناکات، بێگومان بەو حاڵەی زۆر خۆشحاڵە و شانازی دەکات، وە بەو ناز و نیعمەتانەی کە خوا پێی داوە خۆی زۆر بەسەر خەڵکیدا ھەڵدەکێشێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە