سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:74
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ الرَّوْعُ وَجَاءَتْهُ الْبُشْرَىٰ يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ
جاکاتێك ترسهکه له دڵی ئیبراهیم دهرچوو (هێمن بۆوه) و مژدهکهشی بۆ هاتبوو، ئینجا دهستی کرد به باس کردن و موجادهله دهربارهی قهومی (لوط).
تەفسیر
جا کاتێک ئەو ترس و بیمە لە دڵی ئیبراھیم دەرچوو و ھیۆر بوویەوە کە لە ئەنجامی ئەوە تووشی بوو کە بینی میوانەکانی خواردن ناخۆن و دەستی بۆ نابەن، وە ھەواڵ و موژدەی خۆشیشی پێدرا کە ئیسحاقیان دەبێت وە لەئیسحاقیش یەعقوب دەبێت، کەوتە موجادەلە و گفتوگۆ لەگەڵ نێردراوەکانماندا سەبارەت بەگەل و ھۆزەکەی لوط، بەڵکو سزاکەیان دوابکەوێت، وە بەڵکو لوط و ماڵ و مناڵ و خێزانەکەی ڕزگار بکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە