سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:73
قَالُوا أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ۖ رَحْمَتُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ ۚ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه.
تەفسیر
فریشتەکان کە بینیان سارە خاتوون سەری سوڕ دەمێنێت بەو موژدەیە، پێیان وت: ئایا سەرت سوڕ دەمێنێت لەقەزا و قەدەری خوا؟! کەسی وەک تۆ لای شاراوە نییە کە خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر شتی وادا، ڕەحمەت و بەرەکاتی خوای گەورە برژێت بەسەرتاندا - ئەی ئەھلو بەیتی ئیبراھیم - ، بێگومان خوای گەورە سوپاسگوزارە لە تەواوی سیفات و کرداریدا، وە خاوەن شکۆ و پلە و پایەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە