سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:70
فَلَمَّا رَأَىٰ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ۚ قَالُوا لَا تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍ
جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی دهستی بۆ نابهن، کارهکهیانی به نائاسایی داناو لهدڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئهوانیش ههستیان پێکردو وتیان: مهترسه، بهڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قهومهکهی لوط.
تەفسیر
جا کاتێک ئیبراھیم زانی میوانەکان دەست درێژ ناکەن بۆ خواردنی گۆشتی گوێرەکەکە، وە ھیچیان لێ نەخواردووە، پێی ناخۆش بوو، وە زۆر لێیان ترسا بەڵام ترسەکەی شاردەوە، جا کاتێک فریشتەکان زانیان کە ئیبراھیم دەترسێت، پێیان وت: لە ئێمە مەترسە، ئێمە فریشتەین و خوای گەورە ناردوونی بۆ سزادانی گەلی لوط.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە