سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:69
وَلَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَىٰ قَالُوا سَلَامًا ۖ قَالَ سَلَامٌ ۖ فَمَا لَبِثَ أَنْ جَاءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ
سوێند بهخوا بێگومان وهفدێکی ڕهوانه کراوی ئێمه (له فریشته) هاتنه لای ئیبراهیم به مژدهوه (مژدهی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئهمیش وتی: سڵاوی خوا له ئێوهش، دوای بهخێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نهچوو گهڕایهوه بهگۆشتی گوێرهکهیهکی برژاوهوه.
تەفسیر
بێگومان فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک ھاتن بۆ لای ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) موژدەی لەدایک بوونی ئیسحاق و پاشان یەعقوبیان دا بە خۆی و ژنەکەی، فریشتەکان وتیان: سڵاوێک بۆ ئیبراھیم، ئەویش وەڵامی دانەوە و فەرمووی: ئێوەیش بە ھەمیشەیی سڵاوتان لێ بێت، پاشان ئیبراھیم خێرا چوو گوێرەکەیەکی بە برژاوی بۆ ھێنان تاوەکو بیخۆن، چونکە وای زانی کە چەند پیاوێکی میوانن و ھاتونەتە ماڵی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە