سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:29
وَيَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ۖ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ۚ وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُوا ۚ إِنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ وَلَٰكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ
ئه‌ی خزمه‌کانم (خۆ من) له بری ئه‌م بانگه‌واز و ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه، من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه له خۆم دوور ناخه‌مه‌وه و ده‌ریان ناکه‌م، چونکه بێگومان ئه‌وان ئه‌گهن به‌خوای خۆیان، حیسابیان لای خوایه، به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به که‌م سه‌یری ئیمانداوانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژاریان).
تەفسیر
ئەی گەلەکەم لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەی خوای گەورە داوای ماڵ و سامانتان لێ ناکەم، بەڵکو پاداشتی من لای خوای گەورەیە، وە ھەرگیز باوەڕدارانی ھەژاریش لە کۆر و مەجلیسی خۆم لەسەر داوای ئێوە دوور ناخەمەوە، بێگومان ئەوان ڕۆژی قیامەت ئەگەن بە پەروەردگاری خۆیان و پاداشتیان ئەداتەوە لەسەر باوەڕیان، بەڵام لە ڕاستیدا من وادەبینم کە ئێوە گەلێکن لە ھەقیقەت و ڕاستی ئەم بانگەوازە تێناگەن، کاتێک داوا دەکەن باوەڕدارە ھەژارەکان دەربکرێن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە