سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:28

قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَآتَانِي رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنْتُمْ لَهَا كَارِهُونَ

نوح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستبم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێرو چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیبم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئینجا ئه‌مانه له ئێوه ساراوه‌ته‌وه و نایبینن؟! ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتاندا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌، له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!

تەفسیر

نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم ئەگەر بینیتان من بەڵگە و نیشانەی ئاشکرا و بەھێزم پێیە لەلایەن خوای گەورەوە کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی من، وە واتان لێ بکات باوەڕم پێ بکەن و بە ڕاستم بزانن، وە ھەر خوای گەورە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیوم، وە لەبەر نەزانینی خۆتان لاتان ڕوون نییە، ئایا ئیتر من زۆرتان لێ بکەم کە باوەڕی پێ بھێنن؟وە بە زۆر بیخەمە دڵتانەوە؟! بێگومان ئێمە ناتوانین ئەوە بکەین، بەڵکو ئەوەی کە تەوفیقی بەندەکانی دەدات بۆ باوەڕھێنان تەنھا خوای گەورە و میھرەبانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە