سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:114
وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ
نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەجوانترین شێوە لە ھەردوولای ڕۆژدا نوێژەکانت ئەنجام بدە، ئەویش نوێژەکانی سەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەتی، وە بەجوانترین شێوەیش نوێژەکانی شەو ئەنجام بدە کە مەبەست پێی نوێژی شێوان و خەوتنانە، بێگومان کاروکردەوەی چاکە گوناھە بچووکەکان دەسڕێتەوە و نایانھێڵێت، ئەوەی باسکرا پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک کە بیردەکەنەوە و یادی خوا دەکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە