سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:113

وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ

نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن.

تەفسیر

ئەی باوەڕداران ھیچ مەیلی دڵتان نەبێت بەلای ستەمکار و بێباوەڕاندا و پشتگیریان مەکەن بە کلکە لەقێ و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان، چونکە بەو ھۆیەوە دووچاری سزای دۆزەخ دەبن، وە ئەو کاتە جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و کۆمەکییەکتان نابێت کە لە دۆزەخ دەرتان بھێنێت و ڕزگارتان بکات، وە پاشان کەسێکیش شک نابەن سەرتان بخات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە