سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:90

۞ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ

ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه‌، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.

تەفسیر

پەڕینەوەی دەریامان ئاسانکرد بۆ بەنو ئیسرائیل پاش ئەوەی دەریاکەمان دوولەت کرد تاوەکو بەساغ و سەلامەتی لێی بپەڕنەوە، دواییش فیرعەون و سوپاکەی بە ملھوڕی و ستەمکاری شوێنیان کەوتن، تا ئەو کاتەی دەریا لە ھەموو لایەکەوە دەوریدا و خەریک بوو بخنکێ، فیرعەون بێ ھیوا بوو لەڕزگار بوون، لەو ساتەدا وتی: باوەڕم ھێنا بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو پەرستراوەی کە بەنو ئیسرائیل پێشتر باوەڕیان پێھێنا، وە منیش یەکێکم لە ملکەچ و گوێڕایەڵانی خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە