سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:89

قَالَ قَدْ أُجِيبَتْ دَعْوَتُكُمَا فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ

په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه‌)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.

تەفسیر

خوای گەورە پێی فەرموون: - ئەی موسی و ھارون - دڵنیا بن نزاکەتان گیرا بوو لە فیرعەون و دارودەستە و تاقمەکەی، ئێوەیش لەسەر ئاینەکەتان دامەزراوبن، وە لێی لامەدەن و شوێن ڕێچکە و ڕێبازی کەسانی نەزان و نەفام مەکەون، ئەوانەی کە ڕێگای ڕاستی شارەزا نین و نایناسن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە