سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:71

۞ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ وَلَا تُنْظِرُونِ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه‌، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆو ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه‌، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بخوێنەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بەخوا و پێغەمبەرێتی تۆ نییە، ئەو کاتەی بە ھۆز و گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم، ئەگەر بەبوونم لە ناوتاندا قەڵس و ناڕەحەتن، وە ئامۆژگاری و بیرخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان بەلاوە گران و قورسە، وە خۆتان یەکلایی کردوەتەوە بۆ کوشتنم، ئەوا چاک بزانن من تەنھا پشت و پەنام خوای گەورەیە بۆ پەکخستن و بەتاڵ کردنەوەی فڕوفێڵەکانتان، ئەوساتە ئێوە و گشت پەرستراو و خواکانتان قسەتان یەکبخەن و ھانایان بۆ بەرن با یارمەتیتان بدەن بۆ دژایەتی و لەناوبردنی من، پاشان بابڕیار و کارەکانتان ڕوون و ئاشکرا و بێ پەنھان بێت، دوای ئەوەش پلانی کوشتنی منتان دانا بەردەوام لەجێ بەجێکردنی ئەو پلانەی شاردبووتانەوە و ھیچ مۆڵەتم مەدەن، وە تەنھا ساتێکیش دوای مەخەن، (ئەمەش ئەو پەڕی متمانەیە بەخوای گەورە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ دەکاتەوە).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە