سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:70
مَتَاعٌ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ الْعَذَابَ الشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ
(به‌ڵکو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیا‌و ڕابواردنی دنیایه، له‌وه‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئێمه‌یه، ئه‌وسا سزای به ئێشیان ده‌ده‌ین و تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌روویاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێباوه‌ڕ ئه‌بوون پێی.
تەفسیر
نەکەن بخەڵەتێن بەوەی لە دونیادا ھەندێک لە خۆشی و ناز و نیعمەتەکانی دونیا دەدرێت بەو بێباوەڕانە، چونکە ئەوە تەنھا کەمێک لە خۆشیەکانی دونیایە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە، وە پاشان لە دواڕۆژدا بۆ لای خۆمان دەگەڕێنەوە، وە دواتریش سزای سەختیان پێ دەچێژین، بە ھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە خوا و پێغەمبەرەکەیان بە درۆ دەزانی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە