سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:68

قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ الْغَنِيُّ ۖ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَٰذَا ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

(خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه‌! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه‌، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕو کچ نیه‌)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه‌، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خواو (بێ باکانه‌) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌؟!

تەفسیر

دەستەیەک لە بتپەرت و موشریکەکان وتیان: خوای گەورە فریشتەکانی کردووە بەکچی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ خوا لەوەی بۆی بڕیار دەدەن، ئەو دەوڵمەند و بێنیازە لە ھەموو مەخلوق و دروستکراوەکانی، ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، - ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان بە دەستەوە نییە لەوەی کە دەیڵێن و بۆ خوا بڕیاری دەدەن، بەرامبەر بەخوا تۆمەتێکی گەورە ھەڵدەبەستن - بەوەی مناڵی بۆ بڕیار دەدەن - ئێوە شتێک دەڵێن کە ھیچ لە ھەقیقەت و ڕاستییەکەی نازانن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە