سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:67

هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ

هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه‌، ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه‌، (تا کاره کاسپی تیادا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌رووه‌ردگار) بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن.

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ئەو خوایەیە کە شەوی بۆ گێڕاون بە مایەی حەوانەوە و پشوودان لە ھەموو جووڵە و ماندوو بوونێک، وە ڕۆژیشی بۆ ڕوناک کردوونەتەوە تاوەکو بێن و بڕۆن بۆ ئەوەی بژێوی و ژیانی خۆتانی تێدا دەستەبەر بکەن، بێگومان ئەم گۆڕانکارییە لە شەو و ڕۆژدا چەندین ئایەت و بەڵگە و نیشانەی گەورەی تێدایە لەسەر عەزەمەت و گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ کەسانێک کە ھەق و ڕاستی دەبیستن، بیستنێک کە پەند و ئامۆژگاری لێوە فێر بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە