سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:36
وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ
زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
زۆربەی ئەوانەی ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن شوێن ھیچ نەکەوتون گومان نەبێت، شوێن شتێک کەوتوون زانیاریان نییە لەبارەیانەوە، وە دیارە گومان و دوودڵیش جێگای دڵنیایی و زانیاری ناگرێتەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئەوان لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەموو کارەکانیشیان لێ دەسێنێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە