سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:35

قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ ۚ قُلِ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَنْ يُتَّبَعَ أَمَّنْ لَا يَهِدِّي إِلَّا أَنْ يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ

هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێک یان شتێک هه‌یه له په‌رستراوه‌کانتان، هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر) ده‌ی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی ده‌کات، جا ئایا که‌سێک ڕێنموویی بکات بۆ حه‌ق و ڕاستی شایسته‌تره که‌په‌یڕه‌وی بکرێ یان که‌سێک ڕێنمووی وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ڕێنموویی بکرێ؟ ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ فه‌رمانی وا ده‌رده‌که‌ن. ؟

تەفسیر

وە - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا لە نێوان ئەو ھاوبەشانەی کەجگە لەخوا دەیانپەرستن کەسی وایان تێدایە بتوانێت ڕێنومایی خەڵکی بکات بۆ ھەق و ڕاستی؟ پێیان بڵێ: ئەوە تەنھا خوای تاکانەیە ڕێنومایی خەڵکی دەکات بۆ لای ھەق و ڕاستی، ئایا ئەو کەسەی کە بتوانێت ڕێنومایی خەڵکی بکات بۆ لای ھەق و ڕاستی و بانگیان بکات بۆی شیاوتر نییە شوێنی بکەویت و پەیڕەوی لە فەرمانەکانی بکەیت، لەو پەرستراوانەی کە ئێوە دەیانپەرستن کە ناتوانن ڕێنمونی خۆشیان بکەن مەگەر ڕێیان نیشان بدرێت، ئیتر ئێوە چیتانە چۆن بڕیاری واناھەق دەدەن، بەوەی وادەزانن ئەوانە ھاوەڵ و شەریکی خوان لە بڕیارداندا؟ پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە