سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:14
ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ مِنْ بَعْدِهِمْ لِنَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ
پاشان ئێمه ئێوهمان کرده جێنشین لهزهویدا لهدوای لهناوبردنی ئهوان، تا ببینین ئێوه چی دهکهن و چۆن دهکهن!
تەفسیر
- ئەی خەڵکینە - پاش ئەو گەل و ئوممەتانەی کە بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناومان بردن ئێوەمان کردە جێگرەوە و جێنشینی ئەوان لەسەر زەوی، تاوەکو ببینین ئێوەیش چی ئەنجام دەدەن و چۆن ڕەفتار دەکەن؟ ئایا کاری خێر و چاکە ئەنجام دەدەن تاوەکو پاداشتی لەسەر وەربگرن، یاخود گوناھ و تاوان دەکەن و سزا و تۆڵەکەی وەربگرنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە