سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:13
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ۙ وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ وَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌سه‌ده‌کانی پێش ئێوه‌دا خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ناو بردووه کاتێک سته‌میان کردووه‌و ڕۆچوون تیایدا، له‌کاتێکیشدا پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه بۆ هات و (په‌یامی خوایان پێ ڕاگه‌یاندن) وه‌نه‌بوو باوه‌ڕیشیان پێبهێنن، (ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن) ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له‌قه‌وم و گه‌لانی تاوانبار ده‌که‌ینه‌وه.
تەفسیر
- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بێگومان ئوممەت و گەلانی پێش ئێوەمان لەناو برد و تیاچوون، ئەویش بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرانی خوایان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێ نەکردن و گوناهـ و تاوانیان ئەنجامدا، وە پێغەمبەرانی خوای گەورە بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە لە لایەن خوای گەورەوە بۆیان ھێنابوون، کەچی باوەڕیان پێ نەھێنان و لەسەر باوەڕ بە خوا دانەمەزران، چونکە ئەوان ئامادە نەبوون باوەڕیان پێ بھێنن، ئەوە بوو خوای گەورەش سوک و ڕسوای کردن و سەرکەوتووی نەکردن، ئێمە ھەر بەو شێوەیەی کە سزای ئوممەتانی ستەمکارمان دا، سزای ھاوشێوەکانیشان دەدەین لەھەموو کات و شوێنێکدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە