سورەت 97 · جوزء 30

سورة القدر · 97:5

سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ

ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه‌). واته‌: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه‌.

تەفسیر

ئەو شەوە پیرۆزە ھەر ھەمووی خێر وبەرەکەتە لەسەرەتایەوە ھەتا کۆتایی، ھەتاوەکو ھەڵھاتنی شەبەقی بەیانی کاتی ئاشتی وسەلام ودرود وڕەحمەتە (بۆ بەندەکانی خوا، بەشێوەیەک دەستەیەک لەفریشتەکان دێن ودەستەیەکی دیکە دەڕۆن تا سپێدەی بەیانی ھەڵدێت).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە