سورەت 97 · جوزء 30

ليلة القدر · سورة القدر 97:1

إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ

بِّسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ

ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.

تەفسیر

بێگومان ئێمە قورئانمان دابەزاندووە لەشەوێکی بەڕێز و بەفەڕی مانگی ڕەمەزاندا (قورئانی پیرۆز ھەمووی بەیەکجار لە شەوی قەدرا لە -پارچە پارێزراوەکە:لوح المحفوظ- وە دابەزی بۆ ئاسمانی دونیا، دواتر لەوێوە بەماوەی بیست وسێ ساڵ و بەش بەش جبریل دایبەزاند بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە