سورەت 94 · جوزء 30

إن مع العسر يسرا · سورة الشرح 94:6

إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا

بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.

تەفسیر

بەڕاستی دیسانەوە لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت، ئەگەر ئەمەت زانی، ئیتر ئەزیەت و ئازاری گەل و ھۆزەکەت ناڕەحەتت ناکات و ساردت ناکاتەوە و ڕێت لێ ناگرێت لە بانگەواز کردن بۆ لای اللە -تەعاﻻ-.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە