سورەت 9 · جوزء 10
سورة التوبة · 9:39
إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن، ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن، (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات)، خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره.
تەفسیر
- ئەی باوەڕداران - ئەگەر بە یەکجار نەچنە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە رێگای خوادا، خوای گەورە سزایەکی بە ئێش و ئازار و ڕسواکەرتان دەدات، وە دەتانگۆڕێت بە خەڵکانێکی تری گوێڕایەڵ بۆ خوا، ئەگەر ھاتوو بانگ کران بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا دەچن بەدەمیەوە و گوێڕایەڵ دەبن، خۆ ئەگەر ھاتوو سەرپێچی فەرمانەکانی بکەن و دوا بکەون لە جیھاد و تێکۆشان ئەوە ناتوانن زیان بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو بێنیازە لە ئێوە و پێویستی بە ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن پێویستان بەخوا ھەیە، وە خوای گەورە بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو دەتوانێت ئەگەر ئێوەش نەبن دین و پێغەمبەرەکەی خۆی سەربخات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە