سورەت 9 · جوزء 11

سورة التوبة · 9:118

وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا حَتَّىٰ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنْفُسُهُمْ وَظَنُّوا أَنْ لَا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ

هه‌روه‌ها ته‌وبه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌شی وه‌رگرت که (له غه‌زای ته‌بووک) دواخران دوای ئه‌وه‌ی که زه‌وی چه‌نده فراوانه لێیان ته‌نگ بۆوه‌، خۆیشیان له خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون که هیج په‌نایه‌ک نیه (له‌خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته‌، پاشان ته‌وبه‌ی لێ‌وه‌رگرتن، تا ته‌وبه بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر خوا ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه‌. (له غه‌زای ته‌بووکدا سیان له هاوه‌ڵان بێ هیچ بیانوویه‌ک خۆیان دواخست که بریتی بوون له که‌عبی کوڕی مالیک و مه‌راره‌ی کوڕی ڕه‌بیع و هیلالی کوڕی ئومه‌ییه‌، کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه‌، دووڕووه‌کان ده‌هاتن و هه‌ریه‌ک به بیانویه‌ک پاکانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و سێ ئیمانداره هیچ بیانویه‌کیان نه‌بوو، دانیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نا، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمانیدا که‌که‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات و ده‌بێت نه‌چن به‌لای خێزانه‌کانیاندا، ئه‌م ته‌مێ کردنه‌ش، په‌نجا شه‌و‌ی خایاند.

تەفسیر

خوای گەورە تەوبەیشی لەو سێ کەسە وەرگرت کە بریتی بوون لە: کەعبی کوڕی مالیک، وە مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە، ئەوانەی کە تەوبەکەیان دواخرا و گیرابوونەکەی دواکەوت بە ھۆی ئەوەی نەچوونە دەرەوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا بۆ غەزای تەبوک، ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه و سلّم فەرمانی کرد بە خەڵکی کە کەس قسەیان لەگەڵ نەکات و تیکەڵاویان نەکات و دەبێ پەیوەندیان لەگەڵدا ببچڕێنن، تا وای لێھات لە خەم و خەفەتدا ئەم زەوییە بەرفراوانەیان لاتەنگ و تەسک بوویەوە، وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نەماوە پەنای بۆ ببەن جگە لە خوای تاک و تەنھا نەبێت، ئەوە بوو خوای گەورە ڕەحمی پێکردن و تەوبەکەی لێ وەرگرتن، بەڕاستی تەنھا ئەو خوایەیە تەوبە گیراکار و لێبوردەیە و زۆریش میھرەبان و دلۆڤانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە