سورەت 85 · جوزء 30

سورة البروج · 85:11

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْكَبِيرُ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه‌، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوورو بێ وێنه‌یه‌.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکەیان کرد (مەبەست پێی ئەو باوەڕدارانەیە کە سوتێنران وە ھەموو باوەڕدارێکی چاکەکاریش)، باخەکانی بەھەشتیان بۆ ئامادەیە کە چەندەھا جۆگا وڕووبار بەژێریاندا دەڕوات، بەڕاستی ئا ئەوەیە سەرکەوتنی ھەرە گەورە، کە ھیچ سەرکەوتنێک شان لەشانی نادات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە