سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:75
وَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ فَأُولَٰئِكَ مِنْكُمْ ۚ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد‌و هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه.
تەفسیر
وە ئەوانەیش کە دواتر باوەڕیان ھێنا، دوای ئەوانەی لە سەرەتاوە دەستیان پێشخست لە کۆچەری و پشتیوانکەرەکان، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە - لەمەککەوە - کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان - بۆ مەدینە – وە دواتر بۆ ئەوەی وشەی (اللە) بەرز و پیرۆز بێت، وە وشەی کوفر و بێباوەڕیش نزم و سووک و ڕسوا بێت جیھاد و تێکۆشانیان کرد، ئەوانە لە ئێوەن -ئەی باوەڕداران- ئێوە ھەرچی ھەق و مافتان ھەیە ئەوانیش ھەیانە، وە چیش لەسەر ئێوە واجبە لە سەر ئەوانیش ھەر واجبە، وە ئەوانەیش کە خزمی یەکترن ھەندێکیان بۆ ھەندێکی تریان لە پێشترن بۆ وەرگرتنی میرات یەکتر، لەوانەی کە باوەڕدارن و کۆچیان کردووە (پێشتر ئەوانەی باوەڕدار بوونایە میراتیان لە یەکتری وەردەگرت، بەڵام پاش ئەم ئایەتە ئەو حکومە ھەڵگیرا و خزم و نزیکەکان بەو شێوەی کە لە قورئاندا ھاتووە میراتی لە یەکتری وەردەگرن) بێگومان خوای گەورە بە ھەموو شتێک زانایە، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ئەو دەزانێت چی شتێک بەرژەوەندی بەندەکانی تێدایە تا بیکاتە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆیان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە