سورەت 8 · جوزء 9
سورة الأنفال · 8:7
وَإِذْ يَعِدُكُمُ اللَّهُ إِحْدَى الطَّائِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُحِقَّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِرِينَ
یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه خوا به‌ڵێنی پێدابوون که یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه به‌ڕاستی بۆ ئێوه ده‌بێت (یان کاروانه‌که یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواته خوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانه بێ چه‌ک و ئاسانه‌که بۆ ئێوه بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...
تەفسیر
- ئەی باوەڕدارانی دەمەقاڵێکار - ئەوە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بەڵێنی بەدسەتھێنانی یەکێک لەو دوانەی بتپەرستەکانی پێدان، یان بەدەستھێنان و بەغەنیمەتگرتنی کاروانەکەی قوڕەیش و ھەرچی ماڵ و سامانیانە کە لەو کاروانەدایە، یان دەرچوون و جەنگ کردن لە گەڵیان و سەرکەوتن بەسەریاندا، لەکاتێکدا ئێوە حەزتان بەوە دەکرد کە کاروانەکەتان چنگ بکەوێت، چونکە ئاسانتر بوو وە پێویستی بەجەنگ و شەڕوشۆڕ نەبوو، بەڵام خوای گەورەش دەیەوێت بەڵێنەکەی خۆی بچەسپێ بەوەی فەرمانتان پێ بکات بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو سەرگەورەی بتپەرستەکانی قوڕەیش لەو جەنگەدا بکوژرێن، وە زۆرێکیشان لێ بەدیل بگیرێت، وە ھێز و شەوکەوتی ئیسلامیش بۆ خەڵکی دەربکەوێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە