سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:67
مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللَّهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).
تەفسیر
ڕێگا نەدراوە بەھیچ پێغەمبەرێک کەدیلی ھەبێت لەو بێباوەڕانەی کەلەگەڵیدا دەجەنگن و کوشتاری دەکەن، ھەتاوەکو ھێز و دەسەڵات وەردەگرێت و کوشتاری زیاتریان دەکات، بۆ ئەوەی ترس و بیم بچێتە دڵیانەوە تاوەکو جارێکی تر نەگەڕینەوە بۆ جەنگ کردم لە گەڵیدا، -ئەی باوەڕداران- ئایا ئێوە لەبری دیلەکانی جەنگی بەدر بریتی و ماڵی دونیاتان دەوێت؟ بەڵام خوای گەورە پاشەڕۆژی دەوێت کە بەسەرکەوتنی ئاینەکەی و سەربەزری ئەو بەدی دێت، خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە لەزات و سیفات و تۆڵەیدا، کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە قەدەر و شەریعەتەکەیدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە