سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:60
وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ
(خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.
تەفسیر
- ئەی باوەڕداران- ئەوەی لەتوانا و وزەتاندا ھەیە لە ژمارە و چەکوچۆڵی جەنگ ئامادەی بکەن، وەک ڕم و تیرھاوێشتن، وە لەو ئەسپانەیش کە ڕاتان گرتووە بۆ تێکۆشان لە پێناوی خوا ئامادەی بکەن، بۆ ئەوەی دوژمنانی خۆتان و دوژمنانی خوای پێ بترسێنن لە بێباوەڕان، ئەوانەی ھەمیشە لەکەمیندان بۆتان، وە جگە لەوانیش ئەو دوژمنانەیش بترسێنن کە ئێوە نایانناسن، وە نازانن کەچی ڕق و داخێکیان لەدڵ گرتووە بۆتان، ھەر تەنھا خوای گەورە دەزانێت ئەوانە کێن، وە دەزانێت چیان لە دەرونیاندا شاردووەتەوە، ھەر شتێک لەماڵ و سامان ببەخشن لە پێناو خوای گەورە کەم بێت یان زۆر ئەوا خوای گەورە جێگاکەیتان ھەر لەدونیا بۆ پڕ دەکاتەوە، وە پاداشتەکەشی بە تێروتەسەلی لە دواڕۆژدا دەداتەوە، کەواتە دەست پێشخەری بکەن لەبەخشین لەپێناوی خوای گەورە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە