سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:52

كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ ۙ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ

کارو کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه‌) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه‌، به‌ڕاستی خوا به تواناو به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا.

تەفسیر

ئەو سزایەی دابەزی بەسەر ئەو بێباوەڕانە تایبەت نەبوو بەوانەوە، بەڵکو سوننەتێکی خوای گەورەیە دووبارە دەبێتەوە بەسەر ھەموو بێباوەڕێک لە ھەموو کات و شوێنێکدا، دووچاری فیرعەون و نزیکەکانی و گەل و نەتەوەکانی پێش ئەوانیش بوویەوە کاتێک باوەڕیان نەھێنا بەئایەت و نیشانەکانی خوا، خوای گەورەش بە ھۆی تاوان و گوناھەکانیەوە زۆر بەتوندی گرتینی، وە تۆڵەی خۆی ناردە سەریان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە ھێزە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵەیشی زۆر بە ھێزە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە