سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:46

وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَاصْبِرُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ

گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردارو گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.

تەفسیر

گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن لە گوفتار و کردار و سەرجەم حاڵ و گوزەرانتاندا، وە لەڕاو و بۆچونەکانتاندا جیاواز و ناکۆک مەبن، چونکە ناکۆکی دەبێتە ھۆی لاوازی و ترسنۆکی و نەمانی ھێز و شەوکەتتان، لەکاتی ڕووبەڕوبونەوەی دوژمنەکانتان ئارامگربن، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ ئارامگراندایە، بەوەی سەریاندەخات و کۆمەک و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لە گەڵیدا بێت ئەوا بێگومان سەرکەتوو و زاڵ دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە