سورەت 8 · جوزء 9

سورة الأنفال · 8:37

لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَىٰ بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ

(به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یه که: خوا که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه‌، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانەی کە ماڵ و سامانیان بەخت کرد لە پێناو ڕێگری کردن لە ڕێبازی خوا پەلکیش و کەمەندکێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن تاوەکو خوا دەستە و تاقمی بێباوەڕانی پیس و چەپەڵ لە دەستە و تاقمی باوەڕدارانی پاکوخاوێن جیاکاتەوە، وە بۆ ئەوەش مرۆڤی پیس و چەپەڵ و خوا نەناس خۆیان و ماڵ و سامان و کار و کردەوەیان لەسەریەک ھەڵچنێ، وە پاشان لە دۆزەخدا ھەموویان کۆ بکاتەوە، بێ بەخت و خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن، چونکە خۆیان و کەسوکاریشیان لە ڕۆژی قیامەتدا زیان پێگەیاند.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە