سورەت 8 · جوزء 9
سورة الأنفال · 8:34
وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ اللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَا كَانُوا أَوْلِيَاءَهُ ۚ إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
ئایا چی هه‌یه بۆ ئه‌وان که خوا سزایان نه‌دات؟! له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، ئه‌وانه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه نین که سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌عبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستیانه) بێ‌ئاگان.
تەفسیر
چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەوەی خوای گەورە سزایان نەدات، لەکاتێکدا ئەوان ئەوەی سزادانیان واجب دەکات ئەنجامیانداوە لەڕێگری کردنی خەڵکی لە تەوافی مزگەوتی حەرام و نوێژ کردن تێیدا؟ بتپەرستەکان دۆست و پشتیوانی خوای گەورە نین، بەڵکو دۆست و پشتیوانی خوا تەنھا خواناسانن، ئەوانە کە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، بەڵام زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ئەوە نازانن، لەکاتێکدا ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان دۆست و پشتیوانی خوان، لەکاتێکدا ئەوان دۆست و پشتیوانی ئەو نین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە