سورەت 8 · جوزء 9
سورة الأنفال · 8:26
وَاذْكُرُوا إِذْ أَنْتُمْ قَلِيلٌ مُسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَنْ يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُمْ بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).
تەفسیر
- ئەی باوەڕداران - وە بیرخۆتان بھێننەوە کاتێک لە مەککە بوون و ژمارەتان کەم بوو، خەڵکی ئەو شارە دەیانچەوساندنەوە و ستەمیان لێ دەکردن، وە لەوە دەترسان دوژمنەکانتان بتارفڕێنن و بتانکوژن، لەو کاتەدا خوای گەورە پەناییدان و شاری مەدینەی کردە پەناگاتان، وە بەھێزی کردن و سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا لەمەیدانی جەنگدا لەوانە جەنگی بەدر، وە ڕزق و ڕۆزی پاک‌وخاوێنی پێبەخشین، لە نێویاندا ئەو دەسکەوتانەی جەنگ کە لە دوژمنەکانتان بەھێز لێتان سەندن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خوابن لەسەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیون، بەوەش خوای گەورە بۆتانی زیاد دەکات، وە نەکەن ناشکوری بن و کوفری نیعمەتەکانی بکەن ئەو کات نیعمەتەکانی خۆیتان لێ دەسێنێتەوە و لەسەر ئەوەش سزاتان دەدات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە