سورەت 8 · جوزء 9
سورة الأنفال · 8:19
إِنْ تَسْتَفْتِحُوا فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ۖ وَإِنْ تَنْتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۖ وَإِنْ تَعُودُوا نَعُدْ وَلَنْ تُغْنِيَ عَنْكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ
ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه.
تەفسیر
- ئەی بتپەرست وبێباوەڕێنە - ئەگەر داوا دەکەن کەخوای گەورە ناڕەحەتی و سزای خۆی برژێنێت بەسەر ستەمکاران و دەست درێژکاراندا، ئەوا ئەوەی داواتان کرد خوای گەورە خستی بەسەرتاندا، وە سزای سەختی بەسەرتاندا ڕشت تاوەکو تۆڵە بێت بۆ ئێوە و پەند و عیبرەتیش بێت بۆ باوەڕداران و خواناسان، وە ئەگەر وازیش بھێنن لەشەڕ و جەنگ و دژایەتی پێغەمبەر و باوەڕدارانیش ئەوە خێری دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، لەوە دەچێت خوای گەورە مۆڵەتی دابن وە پەلەی نەکردبێت لە تۆڵە سەندنەوە لێتان، خۆ ئەگەر ئێوە بیشگەڕێنەوە سەر جەنگ و ئاژاوە نانەوە لەگەڵ پێغەمبەر و باوەڕداراندا، ئەوا ئێمەیش جارێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سزادانتان و سەرخستنی باوەڕداران بەسەرتاندا ، وە وەک ڕۆژی بەدرتان لێ دەکەینەوە، دەستە و کۆمەڵەکەیشتان ھەرچەند زۆر بن و چەک و چۆڵیشیان فرە بن لەگەڵ کەمی ژمارەی باوەڕدارانیش ئەوا لەھیچ سزایەک ناتانپارێزن وسوودتان پێ ناگەیەنن، وە بێگومان خوا لەگەڵ باوەڕداراندایە سەریان دەخات و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لەگەڵیدا بێت بێگومان کەس سەرناکەوێت بەسەریدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە