سورەت 76 · جوزء 29

سورة الإنسان · 76:30

وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا

دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زاناو دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته‌، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا.

تەفسیر

ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕەزامەندی پەروەردگارتان نابن، مەگەر اللە -تەعاﻻ- ئارەزوو بکات وبیەوێت ئەو ڕێگایە بگرنە بەر، هەموو شتێک بەدەستی ئەوە، بەڕاستی اللە -تەعاﻻ- زۆر زانایە بەوەی لەبەرژەوەندی بەندەکانیدایە، وە بە ئەوەیشی بەکەڵکی ئەوان نایەت، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وقەدەر وبەڕێوەبردنیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە