سورەت 76 · جوزء 29

سورة الإنسان · 76:3

إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا

به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندارو سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.

تەفسیر

بێگومان ئێمە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمانەوە ڕێگای چاک وخراپمان بۆ ڕوونکردەوە، بەوەیش ڕێگای گومڕایی بۆ دەرکەوت، جا ئیتر خۆی سەرپشک بێت یان رێگای سوپاسگوزاران بگرێت وئیماندار بێت، یان ڕێگای سپڵە وناسوپاسگوزاران بگرێت وبێ باوەڕ بێت ونکۆڵی لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی اللە -تەعاﻻ- بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە