سورەت 76 · جوزء 29

سورة الإنسان · 76:1

هَلْ أَتَىٰ عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا

به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت.

تەفسیر

بێگومان ماوەیەک لە ڕۆژگار بەسەر نەوەى ئادەمدا ھاتووە کەشتێک نەبووە کە باس وخواس بکرێت (واتە ڕۆژگارێک ھەبووە کە مرۆڤ ھەر نەبووە لە بووندا هەتا باسی ھەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ھێشتا الله -تەعاﻻ- ئادەمی خەڵق نەکردبوو).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە