سورەت 74 · جوزء 29

سورة المدثر · 74:56

وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ هُوَ أَهْلُ التَّقْوَىٰ وَأَهْلُ الْمَغْفِرَةِ

جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆشبوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).

تەفسیر

جا ئەو خەڵکە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، مەگەر ویستی اللە -تەعاﻻ-ی لەگەڵ بێت، ھەر پەروەردگارە شایانی لێ ترسانە، بەوەی فەرمانەکانی جێبەجێ بکەیت ودووریش بکەویتەوە لەو شتانەی ئەو نەهی لێکردوون، وھەر ئەویش ئەو زاتەیە لەگوناھی بەندەکانی خۆش دەبێت ئەگەر تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە