سورەت 74 · جوزء 29

سورة المدثر · 74:31

وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ

جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیلدا ئه‌و باسه هه‌یه‌) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه‌؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.

تەفسیر

وە ئێمە سەرپەرشتیارانی ئاگری دۆزەخمان دانەناوە لەفریشتەکان نەبێت، چونکە مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت، (( ئەبوجەهل بانگەشەی ئەوەی كرد كە خۆی و هۆزەكەی دەتوانن ڕێبگرن لە سزای ئەوان و پاشانیش لەئاگر بێنە دەرەوە)) وە ئەو ژمارەیەشمان تەنھا بۆ تاقیکردنەوەی بێباوەڕان داناوە؛ بۆ ئەوەى هەر قسەى پوچەڵیان بڵێن و سزایان چەندەها جار بکرێت، وە بۆ ئەوەش خاوەن کتێبە ئاسمانیەکانیش لە (جولەکە و گاوڕەکان) دڵنیا بن لەڕاستی ئەم قورئانە (چونکە ئەو ژمارەیەش لە کتێبەکانی تەورات و ئینجیلدا باسکراوە) وە ھەروەھا بۆ ئەوەی باوەڕداران زیاتر باوەڕەکەیان دابمەزرێت، وە ھیچ کەسیش لەخاوەن کتێب و باوەڕدارانیش دوو دڵ نەبن لەڕاستی قورئان، وە بۆ ئەوەیش دوو ڕوو و دڵ نەخۆش و بێباوەڕانیش ھەر بۆ خۆیان قسە بکەن و بڵێن: ئایا اللە مەبەستی چییە لە نمونە ھێنانەوە بەم ژمارە سەیرە؟ ھەر بەو شێوە اللە -تەعالا- ھەرکەسێک بیەوێت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێک بیەوێت ڕێنمونی دەکات، ھیچ کەس نازانێت ژمارەی سەرباز و لەشکرەکانی اللە چەندن لە زۆریاندا خۆی نەبێت، ((بۆیە با ئەبوجەهل بزانێت كاتێك بەگاڵتەكردن ولاقرتێوە دەیووت: (موحەممەد تەنها نۆزده یارمەتیدەری هەیە؟))، وە ئەم ئاگری دۆزخە تەنھا بیرخەرەوە و پەند و ئامۆژگارین بۆ نەوەى ئادەم هەتاوەكو گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- بزانن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە