سورەت 73 · جوزء 29

سورة المزمل · 73:17

فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا

(ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.

تەفسیر

ئەمجا ئێوە -کە بێباوەڕن بەپەروەردگار وپێغەمبەرەکەى بەدرۆ دەخەنەوە-، چۆن خۆتان دەپارێزن لە ڕۆژگارێکی درێژ وسەخت کە (لەبەر ناڕەحەتی دیمەنەکانی) منداڵ پیر دەکات وسەری سپی دەکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە