سورەت 73 · جوزء 29

سورة المزمل · 73:11

وَذَرْنِي وَالْمُكَذِّبِينَ أُولِي النَّعْمَةِ وَمَهِّلْهُمْ قَلِيلًا

واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده‌.

تەفسیر

ھیچ گوێ مەدە بەو بێباوەڕانەی کە سەرقاڵی خۆشی وناز ونیعمەتەکانی دونیان، وازم لێبێنە بۆیان، کەمێک چاوەڕوان بکە هەتا ئەو ساتەی کاتی دیاری کراوی خۆیان دێت، ئەوجا من خۆم دەزانم چییان بەسەر دەھێنم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە