سورەت 72 · جوزء 29

سورة الجن · 72:9

وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ ۖ فَمَنْ يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَابًا رَصَدًا

ئێمه جاران له هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات.

تەفسیر

بێگومان ئێمە پێشتر (پێش ھاتنی قورئان) لەھەندێک جێگای ئاسمان دادەنیشتین بۆ گوێگرتن لە ھەواڵی فریشتەکان، بۆ ئەوەی بیگەیەنین بە فاڵچیەکانی سەر زەوی، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە لەئێستا بەدواوە ھەرکەس بیەوێت گوێ بگرێت یەکسەر تیر ونەیزەکێکی بۆ دەھاوێژرێت ودەیسوتێنێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة الجن 72:9 · Tlawati