سورەت 71 · جوزء 29

سورة نوح · 71:7

وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا

به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که بانگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون.

تەفسیر

بێگومان ھەرکاتێک بانگم بکردنایە بۆ ئەو کردەوانەى دەبنە ھۆی لێخۆشبوونت بۆیان، ئەو کردەوانەش: پەرستنی تۆ بەتاک وتەنھا وگوێڕایەڵی فەرمانەکانت وفەرمانەکانی پێغەمبەر، لەبەرامبەردا ئەوان پەنجەکانیان دەخستە نێو گوێیەکانیان بۆئەوەی ووتەکانی من نەبیستن وجلوبەرگەکانی خۆشیان دەدا بەسەروچاویاندا هەتاوەکو نەمبینن، وە بەردەوام دەبوون لەسەر شیرک وبت پەرستی وبێباوەڕی وخۆبەزل زانین بەرامبەر قبوڵکردنی ئەوەى من بانگەشەی بۆ دەکەم بۆئەوەى ملکەچی بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە