سورەت 71 · جوزء 29
سورة نوح · 71:4
يَغْفِرْ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى ۚ إِنَّ أَجَلَ اللَّهِ إِذَا جَاءَ لَا يُؤَخَّرُ ۖ لَوْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ
ئهو کاته خوا له گوناههکانتان خۆش دهبێت و دهتانهێڵێتهوه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وهختێك پێش دێت، بههیچ شێوهیهك دواناکهوێت ئهگهر بتانزانیایه.
تەفسیر
ئەگەر ھاتوو ئەوەتان کرد ئەوا پەروەردگار لەگوناھەکانتان خۆش دەبێت، مەبەست لێی ئەو گوناھانەیە کە پەیوەیست نییە بەمافی خەڵکیەوە، وە تەمەنی ئوممەتەکەتان لەدونیادا درێژ دەکاتەوە، تا ئەو ماوەیەی کە لەعیلم وزانستی اللە دایە -سبحانه وتعالى-، وزەوی ئاوەدان دەکەنەوە هەتا ئەو کاتەی لەسەر ئەو بانگەوازە بەردەوام بن، بێگومان ئەگەر مردن ھات بەھیچ شێوەیەک دواناخرێت، ئەگەر بتانزانیایە ئەوا پەلەتان دەکرد بۆ باوەڕھێنان بە اللە -سبحانه وتعالى- وتەوبەتان دەکرد لەو شیرک وبت پەرستی وگومڕاییەی کە لەسەرین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە