سورەت 70 · جوزء 29

سورة المعارج · 70:44

خَاشِعَةً أَبْصَارُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۚ ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ

چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.

تەفسیر

لە ڕۆژی دواییدا ئەو بێباوەڕانە چاویان شۆڕە وزەلیلی وسەرشۆڕی دایگرتوون، ئا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لە دونیادا بەڵێنیان پێدرابوو، کەچی ھیچ گوێیان پێنەدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە