سورەت 70 · جوزء 29

سورة المعارج · 70:42

فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ

جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت.

تەفسیر

-ئەی پێغەمبەر- وازیان لێبھێنە با لەبێباوەڕی وگاڵتەوگەپ وقسەی پڕوپوچ وگومڕاییدا ڕۆبچن، وە سەرگەرمی گاڵتە وگەپ بن لەژیانی دونیایاندا هەتا ئەو کاتەی لەڕۆژی قیامەتدا دەگەنەوە بەو ھەڕەشانەی لەو قورئاندا لێیان کراوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة المعارج 70:42 · Tlawati